کاتژمێر 1:15 خولکی ئەمشەو بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەرە جیهانیەكان گچەقی بومەلەرزەكە بە دووری 30 كیلیۆمەتر ناوچەكانی كرمانشای ئێرانی گرتۆتەوە پلەكەی 6.2 پلە بوە بە پێوەری رێكختەر ، بەڵام تا ئێستا گوری بومەلەرزەكە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە.
بەپێی زانیارییەکان میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، لەدوای بومەلەرزەکەوە لە بەشێک لە ناوچەی تازە ئاباد و شاخی داڵەهۆ و جوانڕۆ و تەواوی گوندەکانی بناری داڵەهۆ تەزووی کارەبا بچڕاوە.
میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەوەشیان خستەڕوو، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی وردە بەرد لە سەقفی خانووەکان لە شارەکانی مەریوان و ڕەوانسەر و جوانرۆ و سەرپێل زەهاو، چەندین هاوڵاتی برینداربووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارانە چارەسەر وەردەگرن.
هەر بە گوێرەی زانیاریەکان لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ، هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەزەكە كردوە ، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە كە زیانی گیانی و ماددی بە دواوەبوە یاخود نا.