ئاماری لە دایبکبوونی مناڵ لە رۆژانی جەژندا

تەنها لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە رۆژانی جەژندا ٩٧ مناڵ لەدایکبوون.

لە راگەیاندراوێکی تەندروستی گەرمیان کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە " له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبوون له‌ كه‌لار له‌ رۆژانی جه‌ژندا 97 منداڵ له‌دایكبوون".

تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات  49 منداڵیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن و 48 منداڵیش له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.

لە راگەیەندراوی ئەو نەخۆشخانەیەدا هاتووە " 20 منداڵیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون و 77 منداڵیش به‌ سروشتی".




AM:11:05:26/08/2018