شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، هەر هێز و لایەنێک داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکات کارێکی نائەخلاقییە و بێڕێزییە بەرامبەر بە هاوڵاتیان.
شاسوار عەبدولواحید لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند "بە هەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و پێمان وایە هەڵبژاردن لە ئێستادا تا ڕادەیەکی باش دۆخی هەرێم دەگۆڕێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی مەترسیداری ئابوری و سیاسی و ئیداریدا تێپەڕدەبێت.
وتیشی "پارتی و یەکێتی لە هەر هاوپەیمانێتییەکدا بن ئێمەی تێدا نابین".