کەشناسی عێراق لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەمشەو راگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ 26ی ئابی 2018 ده‌سته‌ی پێشبینییه‌کانی که‌شوهه‌وای عێراق راگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ راپۆرتێکی تێدابوو له‌سه‌ر ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌کی دیکه‌ی هه‌رێم و عێراقی گرته‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ "بومه‌له‌رزه‌که‌ هیچ زیانێکی ماڵی و گیانی نه‌بوه‌، داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌که‌ین دوورکه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ناڕاست و زانیاری هه‌ڵه‌ که‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ و پابه‌ندبن به‌و رێنماییانه‌ی که‌ له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌وه‌ پێشتر بڵاوکراونه‌ته‌وه‌".

له‌ماوه‌ی رابردوودا بومه‌له‌رزه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان و عێراق روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی گیانی و ماددی لێکه‌وته‌وه‌.

هاوکات هەرئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمیش له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ بومەلەرزەكەی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە رۆهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی تازەئاباد لە كرماشان بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر و بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر، بە دووری 150 كیلۆمەتر لە داتا سەنتەری بومەلەرزەی ئەزمڕ تۆماركراوە.




PM:06:09:26/08/2018