كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی هەڵەبجە داوا لە دەرچوانی پۆلی 12ی ئاماهییدەکات دابهشكردنی فۆڕمی وهرگرتنیان لهو كۆڵێجه تا سهرهتای ئهم مانگه درێژکردوەتەوە.
لە ئاگاداری نامەیەکدا کەوێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی هەڵەبجە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادهیی ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی کە بەنیازن لە كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی هەڵەبجە درێژە بەخوێندن بدەن، دابەشکردنی فۆڕم تا 1-9-2018 بەردەوام دەبێت.
کۆلێژەکە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە لەوەی، کۆتا وادە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم ههر ههمان رۆژ واته ( 1-9-2018 ) دەبێت، هاوکات داواشی لە فێرخوازان كردوه كه لەکاتی دیاریکراو فۆڕمەکان بگەڕێننەوە بەپێچەوانەوە "خۆیان بەرپرسیار دەبن" .
له کۆتایی ئاگادارییهكهدا هاتووە، ڕۆژانی 8 و 9 و 10ی 9ی 2018 تاقیكردنهوهی وهرگرتن بۆ ئهو كۆلێجه ئەنجام دەدرێت.