کەناڵی خەندان لەپەخش راگیرا

لە بەیانی ئەمڕٶ ٢٩ ی ئاب پەخشی کەناڵی ئاسمانی خەندان راگیرا.

تا ئێستا کەناڵی خەندان کە سەر بەهاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەریە، هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی راگرتنی پەخشەکەیانەوە بلآونەکردۆتەوە، ئەوە لە کاتێکدا چەند کارمەندێکی ئەو کەناڵە باس لە داخستنی کەناڵە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی بلآوکردۆتەوە.

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری کە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کاندیدەکانی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن. هەرچەندە بەرپرسانی ئەو قەوارەیە خەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو کۆبوونەوەیەی دوێنێ ئیوارە سێ شەممە راوێژکاری بووە.







AM:09:30:29/08/2018