وادەی سەردانی وەفدی پارتی و یەکێتی بۆ بەغدا ئاشکرا کرا

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند رۆژی شه‌ممه‌ وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بە میدیای فەرمی حزبەکەی وتووە: بڕیاره‌ دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق بكه‌ن.

دەشڵێت هه‌وڵێك هه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌غدا یه‌كبخرێن، سه‌باره‌ت به‌ رای ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاند: ئه‌مریكا خوازیاره‌ حكومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق پێكبهێنرێت و حكومه‌تی هاووڵاتییان بێت.

 




AM:12:14:30/08/2018