وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/8/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و وتەبێژی ئەو حزبە لە پرێس کۆنفرانسیکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوو پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
مەحمود محەمەد هەروەها رایگەیاند، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی کردووە.
وتەبێژی پارتی جەختی لە هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە و رایگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی رێکارە تەکنییەکانی ئەنجام داوە و هیچ کێشەیەک نییە و هیچ پاساوێکیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە نییە.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ئاشكرایكرد، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواناخرێت، "هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی دیارینه‌كراوه".
وتیشی "تائێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامنه‌درێت، به‌ڵكو پرۆسه‌كه له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "تائێستا باس له‌دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كراوه كه پشكی كورده له‌خولی نوێی په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڵام ئه‌و ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان دیاریده‌كرێت.
بڕیارە رۆژی 30/9/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و تا ئێستاش تەنیا بەرپرسانی باڵای یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن.