کەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بوومەلەرزەکەوە بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە لە رۆژهەڵاتی كوردستان روویداوەو بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە هەندێك باڵەخانە لە خانەقین.

كەشناسی هەرێم روونیكردەوە بومەلەرزەكە بەقووڵایی 16 كیلۆمەتر لە پارێزگای كرماشان و بەدووریی 19 كیلۆمەتر لە شاری خانەقین روویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە زیان بە هەندێك باڵەخانه‌ی شاری خانەقین گەیشتووە.




PM:01:31:01/09/2018