لە دیمەنێکی ڤیدیۆی گروپێكی چەكداری سەر بە توركیالە ڤیدیۆیی هاوشێوەی تاوانەكانی داعش بڵاودەکەنەوەو، هەڕەشەی سەربڕینی هاووڵاتییەكی كوردی عەفرین دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی هاوار نزیک کوردانی رۆژئاوا بڵاویكردەوە " تیرۆریستانی ئەو گروپە داوایان لە خێزانەكەی كردووە كە ئەگەر 10 ملیۆن لیرەی سوری نەدەن، ئەوا سەریدەبڕن".
ئەو هاووڵاتییە ناوی غەسان فەوزی لەدایكبوونی ساڵی 1976ەو دانیشتووی گوندی "بعدینا"یە لە شاری عەفرین.
لە دیمەنە ڤیدیۆییەكەدا " تیرۆریستێك لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە قسەدەكات و پێیدەڵێت ئەگەر هاوسەرەكەت هاریكاریمان لەگەڵ نەكات، ئەوا سبەینێ لەناودەبرێیت".
ئەم دیمەنەی هێزەکانی سەر بەتورکیا هاوشێوەی سەبڕینەکانی داعش کەدژی هاوڵاتیان لە سوریا و عێراق ئەنجامی دەدا.