نێچیرڤان بارزانی: ھیوادارن ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ھیچ حزبێک بە فەرمی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەکردووە.

لە ھەولێر شاندێکی پارتی لەگەڵ ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی دادپەروەری کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، کۆمسیۆن لە %٩٥ ڕێکارە ھونەرییەکانی ھەڵبژاردنی تەواوکردووە و ھیوادارن ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت، وتیشی، کۆبوونەوەیان لەگەڵ ھاوپەیمانی و لایەنەکانی تریش بۆ ئەوە بووە کۆدەنگییەک دروست بکەن لەبارەی چوونی کورد بۆ بەغدا.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، وەک بنەما کۆدەنگییەک لە نێوان حزب و لایەنەکاندا ھەیە بۆ ئەوەی کورد بە یەکڕیزی بچێتە بەغدا، بەڵام میکانیزمی ئەو چوونە بۆ بەغدا دواتر قسەی لەسەر دەکرێت.

هەرلە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا بەرھەم ساڵحیش سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕایگەیاند، ئەوان سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی ھاوپەیمانین و بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن کە لە ٣٠ ی ئەیلولدا بەڕیوەدەچێت.




PM:01:44:02/09/2018