له باره‌گای
ئه‌نجومه‌نی سیاسی له شاری سلێمانی وه‌ك دوا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌نده‌كان كۆبویه‌وه و کۆمەڵ ڕایگەیاند دواخستنی هه‌ڵبژاردن
داخوازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نیه.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵدا کە
وێنەیەکی بۆ سپی نێرفراوە هاتووە "پاش تاوتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ڵ
بۆ ده‌ستپێكی بانگه‌شه جارێكی كه ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی گرفتی
نیه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی دا و ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه
و دواخستنی هه‌ڵبژاردن داخوازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نیه."
ڕاشیانگەیاندووە "له پێناو ئه‌نجامدانی
بانگه‌شه‌یه‌كی مۆدێرن و له پێناو به‌هه‌ده‌رنه‌دانی پاره به‌هه‌ندێ شتوومه‌كی
هه‌ڵبژاردن كه له‌ڕابردوو وه‌ك پێداویستی بانگه‌شه سودی لێوه‌رگیرا، كۆمه‌ڵی ئیسلامی
بڕیاری داوه شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان به‌كارنه‌هێنێ بۆ بانگه‌شه‌و هه‌ڵواسینی
په‌رچه‌م و شریتی ڕاگه‌یاندن."
كۆمه‌ڵی ئیسلامی
جارێكی كه داوا له هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان
بكه‌ن چونكه هیچ ڕێگایه‌كی تر نیه بۆ گۆڕانكاری جگه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
هەروەها داواش لە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی
هه‌رێم دەکات ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له پێناو ڕێگری له ساخته‌كاری و
هه‌وڵدانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو.