سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی له سیمینارێكدا، جەخت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستامن لە ٣٠ ی ئەیلولدا.
هێمن هه‌ورامی لەو سمینارەدا وتی: "مه‌یكه‌نه‌وه به پرسی ریفراندۆم، كه ترسنۆكانه نه‌ده‌هاتن پشتیوانی لێ بكه‌ن و ده‌تانوت كاتی نییه. ده‌پرسین بۆ هه‌ڵبژاردن كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، ئایا هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ عێراق، توركیا، ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، چ مه‌ترسییه‌كی تێدایه".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی "هیچ بیانوویه‌كی سیاسی و ته‌كنیكی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه و ئه‌و پرۆسه‌یه له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
روونیشیكرده‌وه، "رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌لماندیان عێراق ئه‌و وڵاته شكستخواردووه‌یه، كه مافی گه‌لی كورده له ریفراندۆمدا داوای سه‌ربه‌خۆیی بكات. ئه‌وانه‌ی گومانیان له مافی كورد هه‌یه، با سه‌یری ره‌وشی ئێستای عێراق بكه‌ن، بیبین و بزانن ئه‌وه ئه‌و عێراقه بوو، كه كورد داوایكرد لێی جیابێته‌وه".