به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند، رەزامەندییان لە وەزارەتی دارایی وەرگرتووە بەمەبەستی دامەزراندنی چەند پسپۆڕییەک، داواش لەده‌رچوانى زانكۆكان دەکات لەمڕۆوە فۆڕمى دامه‌زراندن لە بەڕوەبەرایەتییەکەیان وه‌ربگرن.
حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند،"به‌هۆى كه‌مى میلاك و نه‌بوونى چه‌ند پسپۆڕییه‌ك له بواره‌كانى ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى و یاسایى و ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ره‌زامه‌ندیمان وه‌رگرتووه بۆ دامه‌زراندنى دوو كه‌س له شاره‌زایانى یاسایى و ئه‌ندازیارێكى ته‌لارسازى و ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى".
ئاماژەی بەوەشکردووە،" دامه‌زراندنه‌كه به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست ده‌بێت و له‌مڕۆوه ئه‌و كه‌سانه‌ى خوازیارى دامه‌زراندنن ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى فۆڕمى دامه‌زراندن و هاوكات تا رۆژى 2018/9/9 پێدانى فۆڕم به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌شى خسته‌وەتەڕوو،" مه‌رجه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داواكارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ده‌رچووى ساڵى 2016 به‌ره‌و خواره‌وه بن، هه‌روه‌ها له دواى كۆتایى هاتن به وه‌رگرتنى فۆڕمه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا و به ئاماده‌بوونى ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆڕمیان پڕكردوه‌ته‌وه تیروپشك بۆ ناوه‌كان ده‌كرێت".