زانکۆی سلێمانی لەسەر وەرگرتنی بەشە ناوخۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە خوێندکاران کۆدی ئاسایش دروست بکەن هەتا سودمەند بن لە وەرگرتنی بەشە ناوخۆی.

بەڕێوەبەرایەتی بەشی ناوخۆی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە لاپەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی پێویستە لەیەکێک لە بنکەکانی ئاسایشی گەڕەکەکانی ناو شاری سلێمانی کۆدی ئاسایش دروست بکەن.

ئەوەشی ڕاگەیاند، ھیچ خوێندکارێک بۆ ئەم ساڵی خوێندن بە بێ ئەو کۆدە بەشەناوخۆیی وەرناگرێت

باسی لەوەشکرد، لە ڕۆژی یەک شەممەوە ٩ی ئەیلول،  یاریدەدەرێتی ئاسایشی گەڕەکەکانی ناو شاری سلێمانی ئامادەن بۆ دروست کردنی ئەو کۆدە بە پێداویستی تەواوەوە، پێویستە خوێندکاران سەردانیان بکەن پێش دابەشکردنی بەشە ناوخۆیی بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بێ بەش نەبن.




PM:12:00:07/09/2018