قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر گۆشتی به‌ستودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی ویستویه‌تی به نرخی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بکاته‌وه، گۆشتەکەش له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی یاسا ده‌كه‌نه‌وه .
قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژەی بە ئەوە کرد، له ئه‌نجامی پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، له كۆگایه‌كی گۆشت فرۆشتن له گه‌ڕه‌كی هوانه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی ٤٩٠ كیلۆگرام گۆشتی به‌ستودا گیراوە، کە خاوه‌نه‌كه‌ی ویستویه‌تی به گۆشتی فرێش و نرخی خۆماڵی به خه‌ڵكی بفرۆشێت.
ئەوەشیان خستەڕوو، بۆ چاوبه‌ستكردن له هاوڵاتیان له‌وه‌ی گۆشته‌كه‌ی خۆماڵیه، خاوه‌نه‌كه‌ی گۆشته هاورده‌كراوه‌كانی له كارتۆنه‌كه‌ی خۆی ده‌رهێناوه و كردوویه‌تیه ناو فه‌رده‌وه پاشان له به‌فرگره‌كانی كۆگاكه‌ی دایناوه، كه به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یه‌وه به‌شێكی زۆری گۆشته‌كه‌ی بۆنی كردوه.
ئەوەشیان ڕاگەیاند، به‌پێی یاسای بازرگانی، ده‌ستكاری كردنی لەیبڵ و شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی سه‌ر كارتۆنی كاڵاوشمه‌كه‌كان به فێڵی بازرگانی ئه‌ژمارده‌كرێت و سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی داناوه.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، لهكۆگاكهدا و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌فرگره‌كان و كۆته و ئه‌و قولاپانهدا گیراوه كه له پیشه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت و گۆشته‌كه‌شی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی بۆ له‌ناو بردنی كراوه هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.