"سپی" ئاماری شەهید و بریندارانی حزبی دیموکرات ئاشکرادەکات

کەمێک لەمەوبەر بارەگاكانی حزبی دیموكراتی کوردستان و حزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆپباران کرا و شەهید و بریندار هەیە


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە تا ئێستا لە تۆپبارانەکەدا پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و 30 کەسی دیکەش بریندارن.

هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان نزیکەی 10 کەس لە بریندارەکان برینەکەیان قورسە.

کاتژمێرێک لەمەوبەر کۆماری ئیسلامی ئێران بە موشەک و چەکی جۆراو جۆر هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات لە کۆیە.




AM:11:48:08/09/2018