ڕامین حسێن پەناهی گیراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا.
کەمێک لەمەوبەر ئەمجەد حسێن پەناهی، برای ڕامین حسێن پەناهی بڵاویکردەوە کە براکەی لەسێدارە دراوە.
سەرەتای هاوینی ساڵی ڕابردوو، ڕامین حسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستگیرکرا و ٢٥ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک و وەستانەوە دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ئەندامێتی کۆمەڵە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.