پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگاكانی حزبی دیموكراتی کوردستان و حزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆپباران کرا و شەهید و بریندار هەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی تەندروستی کۆیەوە دەست "سپی میدیا" کەوتووە تا ئێستا لە تۆپبارانەکەدا 14 پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش بریندارن.
هاوکات بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەی تایبەتەوە دەست "سپی" کەوتووە خالیدی عەزیزی، سکرتێری پێشووی حدک و هەروەها مستەفا، مەولودی سکرتێری ئێستای حدک یش بریندارە
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان نزیکەی 10 کەس لە بریندارەکان برینەکەیان قورسە.
پشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە موشەک و چەکی جۆراو جۆر هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات لە کۆیە.