دوای بۆردومانەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بنکەو بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، (حدک) پێشمەرگەو خێزانەکانی سەر بە حزبەکەی بۆ ناوچەکانی هەولێر و دهۆک دەگوازێتەوە.
سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی کوردی رۆژهەڵاتی ئیران بە "سپی" راگەیاند، "لە ئێستادا حزبی دیموکراتی ئێران(حدک) بە سەرۆکایەتی مستەفای هیجری، سەرقاڵی گواستنەوەی خێزان و کەسوکاری ئەندام و لایەنگرانی پێشمەرگەکانییەتی بۆ هەولێر و دهۆک(ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی)، تاوەکو لە هێرشی دوبارەی کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزراوبن.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئەیلول، کۆماری ئیسلامی ئێران بە موشەک و چەکی جۆراو جۆر هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات لە کۆیە، بەوهۆیەوە 16پێشمەرگەی ئەو حزبە شەهیدبوون 35ی دیکەش بریندار کران.