مامەڵەی دامەزراندن بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دەستپێدەکات

تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە مامەڵەی دامەزراندن بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەستپێدەکات.
 
بەگویرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە،" ئەو کەسانەی ناویان بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هاتووەتەوە سبەینێ دووشەممە 10ی ئەیلول، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بکەن بەمەبەستی مامەڵەی دامەزراندنەکەیان".

ئەوەش هاتووە، دامەزراندنەکە دەرچوانی بەشەکانی پەرستاری زانکۆ و پەرستاری پەیمانگا و پەرستاری مامانی و یاریدەدەری دەرمانساز دەگرێتەوە. 

لە بەشێکیت دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە هەرکەسە و رەگەزنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیدا ببات و ئەو کەسانەشی، کە لە بەشەکانی دیکە ناویان هاتووەتەوە سەردانیان نەکەن تاخۆیان ئاگاداریان دەکەنەوە. 



PM:11:23:09/09/2018