مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و پارتی کۆدەبنەوە

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، کۆبوونەوەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئەیلول، له‌ شاری هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت، تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق و چۆنێتی به‌شداریكردنی كورد له‌و كابینه‌یه‌دا ده‌كه‌ن.

هەر بەپێی زانیارییەکان هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت، كه‌ بڕیاره‌ 30 ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چێت.


 


AM:11:04:10/09/2018