کەشناسی هەرێم وادەی یەکەم باران بارینی ڕاگەیاند

بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی، رایدەگەیەنێت:  لەهەفتەی ئایندەدا پلەکانی گەرما دوو پلە بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە، بەڵام هەفتەی داهاتووتر کۆتایی بە پلەی گەرما دێت و بارانبارین دەستپیدەکات.

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: "دوای 23ی ئەیلول پلەکانی گەرما دەستدەکەن بە نزیمبوونەوەی تەواو و لەچەند ناوچەیەکی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و وەرزی بارانبارین دەستپیدەکات ".
وتیشی پێشبینی وایە کە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بارانبارین زووتر دەستپێبکات، واتا  لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم بارانباریان دەستپێدەكات".



PM:04:23:10/09/2018