عەبدلخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی
پێی عیراق، هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستی جێگری یەکێتی عەرەب دەکات.
بەهۆی
ئەو رووداوانەی لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب لە یاریی نێوان قوە جەوییە و
ئیتیحادی جەزائیری روویاندا ، کاتێک یارییەکە یانەی عاسیمەی جەزائیری 2-0 لە
پێشبوون، یاری رابردووشیان 1-0 بردبووەوە و بەرێژەیەکی زۆر یارییەکە کۆتاییهاتبوو،
بەڵام لە خولەکی 67 هاندەرانی یانەی ئیتیحاد عاسیمەی جەزائیری هوتفیان بۆ سەدام
حوسێن دەکێشا و هاواریان دەکرد " ئەڵهو ئەکبەر یان سەدام حوسێن".
عەبدولخاڵق مەسعوود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق راگەیاند،
ئەوان داوایان لە یانەی قوە جەوییە کردووە بگەڕێتەوە عێراق لە هەمان کاتدا چاوەڕێی
هەڵوێستی یەکێتی تۆپی پێی جەزائیر و عەرەب دەکەن، ئەگەر هەڵوێستیان نەبێت ئەوا
هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عەرەب دەکات.