سکرتێری حزبی دیموکرات لەسەر هێرشەکانی ئێران پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند، ئێران بە هۆی خراپی بارودۆخی خۆی لە سەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە دەیەوێت زۆرترین لێدان و زیان بە ئێمە بگەیەنێت.
مستەفا مەولودی سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان، حدک، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "ئەمە یەکەم جار نیە ئێران لە دەرەوەى سنورەکانى خۆی ڕێبەرانی حزبی دیموکرات بکاتە ئامانج و ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەوڵەکانى ئێمە و جۆشدانی جەماوەر و خەباتی بەردواممان فشاری لەسەر ئێران دروستکردووە".
دەشڵێت "سوپاسی خەڵکی نیشتمانپەروەری هەرێم بە گشتى دەکەم بە تایبەت خەڵکی کۆیە کە هاوکارمان بوون بۆ ڕووبەرووبوونەوەى دەرئەنجامەکانی ئەو هێرشەى کرایە سەرمان".