لیستی نوێی موچە ئاشكراكرا

گەنجینەكان لیستێكی موچە ئاڕاستەی بانكە بازرگانیەكان دەكەن و "سپی"ش ئەو وەزارەتانە ئاشكرادەكات كە هەفتەی داهاتوو موچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی هەرێم بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند گەەنجینەكان لیستێكی نوێی مووچەیان ئاراستەی بانكەكان كردووە و پێیانڕاگەیەنراوە سبەی پێنجشەممە 13ی ئەیلول مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشبكەن.

لەو لیستەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون و رێگاوبان، كشتوكاڵ دابەشبكرێت.

هەفتەی ڕابردوو دابەشكردنی موچەی مانگی شەش (حوزەیرا) دەستیپێكردوو تا ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و پەروەردە و تەندروستی و دارایی موچەیان وەرگرتووە.

ئەوە دووەمین مانگە وەزارەتی دارایی بەبێ هیچ ڕاگەیاندراوێكی فەرمی، مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات، بەڵام تاوەكوو ئێستا فەرمانبەران بە تەواوەتی ئەو ڕۆژە نازانن كە تێیدا مووچەی مانگانەیان وەردەگرن.




PM:01:40:12/09/2018