سەرکردایەتی یەکێتی بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەدایە

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەمەبەستی یەکلایی کردنەوەی كاندیدیێک بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لەکۆبونەوەدایە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئەیلول كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكرد،تیایدا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەستنیشان بكرێت.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" جگە لە پرسی یەکلایی کردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵمەتی بانگەشەكردنی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەکەن.

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە تیایدا هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك كۆمار، راسپاردنی كاندیدی گەورەترین كوتلە بۆ پێكهێنانی حكومەت تەوەری سەرەکئی کۆبونەوەکە دەبێت.




PM:12:16:13/09/2018