کەناڵی خەندان داخرا

کەناڵی "خەندان"ی بەرھەم ساڵح سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری شەوی ڕابرد بەیەکجاری داخرا و کارمەندەکانیشی بێ کار دەبن.

بەڕێوبەرێکی کەناڵەکە ڕایگەیاند "بەبڕیاری بەرھەم ساڵح ئەمشەو كاتژمێر 12:00 کەناڵی خەندان بەیەکجاری داخراوە و پەخشی کەناڵەکە ڕادەگیراوە".

پێشتر گەشتی ھەواڵە سیاسی و فەرھەنگی و ئابووریەکانی کەناڵەکە ڕاگیرا، بەڵام وەک بەڕێوبەرێکی کەناڵەکە ڕایگەیاندووە "ھەفتەی پێشوو ئاگاداریان کردینەوە کە دەبێ 15.9.2018 کەناڵەکە بەیەکجاری دابخرێت، بۆیە ئێمەش ھەموو ئامێر و کەرەستەکەی کەناڵەکەمان پێچاوەتەوە، مایک و کامێرامان لە تەوای پەیامنێرەکانمان وەرگرتووەتەوە".

کەناڵی خەندان نووسینگەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە، پشتیوانی لە بەرنامە و كاندیدەكانی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دەكرد، مانگی ئاداری ئەمساڵ كەناڵی ئاسمانی خەندان دەستی بەپەخشی بەرنامەكانی كرد.




AM:09:30:15/09/2018