کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد

به‌مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی پرسی سه‌رۆك كۆمار و به‌شداریكردنی كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكرد.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری‌ سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ و ئاماده‌بوونی‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و هه‌ریه‌ك له‌ پاڤڵ‌ تاڵه‌بانی‌ و لاهور شێخ جه‌نگی‌ دەستیپێکرد

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان راگه‌یاند كه‌ "كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه‌ ناوخۆیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و چۆنێتی‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان".

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وتی‌ "تا ئێستا یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كاندیدی پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماریان دیاری‌ نه‌كردووه‌ و كاندیدمان بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاری‌ ده‌كه‌ین".




PM:12:08:16/09/2018