پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەک بە دەمانچە خۆی کوشت

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٢ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلیمانی هاوڵاتییەكی تەمەن ٥٢ ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو بە پێی زانیارییەكانی پۆلیس هاوڵاتییەكە بە چەكی جۆری دەمانچە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .

ڕونیشکردەوە، هاوڵاتییەكە ناوی ( ع ، م ، أ ) لەدایكبووی ١٩٦٦ و پیشەی كاسبە .

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

دوێنی ئێوارەش لە گەڕەکی کورد ستی لە شاری سلێمانی باوکێک خۆی و کچەکەی کوشتوو و هاوسەرەکەشی بریندارکرد.



PM:04:53:17/09/2018