بەڤیدیۆ.. ژنە پەرلەمانتارێکی پارتی هەڕەشەی زمان بڕین لە پەرلەمانتارانی لیستەکانی تر دەکات
ژنە پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی لیستی حیزبەکەی هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانتارانی لیستەکانی تر و دەڵێت زمانتان دەبڕم.
ئەو پەرلەمانتارە کە ناوی " ناسکە " لەسەر دڕاندنی پۆستەرو لافیتەکانی پارتی لە سنوری سلێمانی تووڕەبووەو ، بە هەوادارانی پارتی دەڵێت" ئەوە بۆ من گرنگە لە حزوری جەنابتاندا، من وەک پارتییەک لە سلێمانی، لەم یەک دوورۆژەی رابردوودا تەواوی فلێکسەکان بە ئیهانەیەکی زۆرە دڕێندراون و فڕێدراون".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " بۆیە بەڵێن دەدەم ناسک کە چووە پەرلەمان دەبێت زمانی هەموو ئەو دەم درێژانە ببڕم، کە هەوڵدەدەن بچوکترین هەڵوێستی پارتی کەمبکاتەوە".
PM:08:01:17/09/2018