کەشناسی وادەی یەکەم بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رەوشی کەشوهەواو پلەکانی گەرمای پارێزگاکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە

بەپێی کەشناسی، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە.

هەروەها دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواى دەریاى ناوەڕاست پێشبینی باران و لافاوی بەهێز دەکرێت لە هەرێمی کوردستاندا.






AM:11:03:18/09/2018