یەکگرتوو لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار هاتە دەنگ

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت سەرۆكایەتی كۆمار پشكی كورد.

سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لایەنگرانی حیزبەکەی لە کۆیە دەڵێت" سەرۆكایەتی كۆمار پشكی كوردە و ئیتستحقاقە و ئەبێ هێزە سیاسیەكان پێكەوە پاڵێوراوێك بۆ ئەم پۆستە دیاری بكەن و بەنەتجیەكەشی رازی ببن.. رەوا نیە ئەم پۆستە ململانێی لەسەر بكرێت و هەرێمەكەمان بخاتە ژێر پرسیارەوە".
لەو کۆبوونەوەیەدا ئەمینداری یەکگرتوو راشیگەیاند " یەکگرتوو دەستی لە دزی و كاوڵكاری و بەهەدەردانی سامانی سەرزەوی و ژێر زەویی نیە و خوا ئەیپارێزێ.. یەكگرتوو فیكر و مەعریفەكی تایبەتە و نەیارەكانی ئەمڕۆ بێ یاخود بەیانی ئەبێ بیناسن.. بەرەو ئیصلاح لیستی ژمارە 119لیستی هەموو ئیصلاحخوازانی كوردستانە".

لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی هەڵبژاردن کە ٣٠ ئەیلولە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەرەو گەرمی دەڕوات و سەرکردەو سەرۆکی لیستەکان هێرش دەکەنە سەر یەکتری.




PM:11:09:24/09/2018