ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئەیلول، لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی تونێلی زاخۆ دەکرێتەوە و بەردی بناخەش بۆ دروستکردنی جووت سایدی رێگای چەمە دادەنرێت.
لە میانی رێوڕەسمێکدا و له كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی رۆڤیا-
گۆپاڵ له دهۆك، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند،"سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه خراپه‌ی به‌هۆی بڕینی بوودجه هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا و ئه‌و قۆناغه ناله‌باره‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعش به‌سه‌ر كوردستاندا هات، به‌ڵام به‌رده‌وامین له تیكشكاندنی ئه‌و گه‌مارۆ و قه‌یرانانه‌ی یه‌خه‌ی كوردستانیان گرت و پلانمان هه‌یه خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌كان وگونده‌كانی كوردستانیش بكه‌ین".
وتیشی"نامانه‌وێت پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت بخه‌ینه ناو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و حكوومه‌ت هی هه‌موو خه‌ڵك و پێكهاته‌كانه و پرۆژه‌كانی كاری تاكه كه‌س نه‌بووه‌و هه‌مووی به پێكه‌وه كاركردن هاتووه‌ته به‌رهه‌م، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و بارودۆخانه‌وه له رابردوودا نه‌مانتوانیبێت وه‌ك پێویست خزمه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌ین داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، چونكه وه‌ك پێشتر ووتم ئێمه پێشتر له‌ناو تونێلێكی تاریك بووین و ئێستا رووناكیمان لێ ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌وه‌ش به‌هیمه‌ت و پاڵپشتی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێیگه‌یشتین، وێڕای سوپاسم بۆیان هیوادارین بتوانین له داهاتوودا خزمه‌تی به‌رچاویان پێبكه‌ین.
هاوکات بەردی بناغەی دروستکردنی رێگایەکی گرنگ و ستراتیجی لە نێوان هەولێر-دهۆک لە قەزای بەردەش دادەنرێت، کە بریتییە لە دروستکردنی رێگای جووت سایدی چەمە، کە دەکەوێتە نێوان رۆڤیا و گوندی گۆپاڵ، درێژی رێگاکەش 22 کیلۆمەترە.
گوژمەی دروستکردنی ئەو رێگایە بڕی 80 ملیۆن دۆلارە،
ماوەی کارکردنەکەشی دوو ساڵە ، کەبە تەواوکردنیشی رێگای نێوان هەولێر-دهۆک
بۆ نیو کاتژمێر کەمدەبێتەوە.