كۆمسیۆن بنكەكانی ڕووماڵی هەڵبژاردنی دیاریكرد

لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم، چەند بنكەیەكی دەنگدانی دیاریكرد بۆ ئەوەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن رووماڵی تێدابكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە كۆمسیۆن ڕایگەیاند كە ١١ بنكە بەمەبەستی رووماڵی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بۆ رۆژی دەنگدان ئامادەكراون.

ھاوكات داواش لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات كە پابەندبن بە ڕێنماییەكەوە و تەنیا لەو بنكانە رووماڵ بكەن.

ئەمانەی خوارەوە ناوی بنكەكانن:

١. سلێمانی ـ ئامادەیی شیرینی نموونەیی، نزیك پاركی ئازادی.

٢. سلێمانی ـ ناوەندیی ئەحمەدی خانی، گەڕەكی بەختیاری. 

٣. سلێمانی ـ قوتابخانەی ٩ی حوزەیران، سەرچنار.

٤. سلێمانی ـ قوتابخانەی ھەواری شاری بنەڕەتی، گەڕەكی ھەواری شار.

٥. سلێمانی ـ قوتابخانەی سپیكەی سەرچناری بنەڕەتی، گەڕەكی تاڤگە نزیك مزگەوتی حاجە حەمەخان.

٦. سلێمانی ـ قوتابخانەی نارینی بنەڕەتی، گەڕەكی كانی كوردە. 

٧. سلێمانی ـ قوتابخانەی سامان گەرمیانی بنەڕەتی، ھەواری شار.

٨. سلێمانی/ كەلار ـ كۆلێژی پەروەردەی وەرزش، نزیك گوندی ئەڵمانی.

٩. سلێمانی/ ڕانیە ـ قوتابخانەی یەكێتی بنەڕەتی، نزیك دایەنگەی منداڵانی ڕانیە 

١٠. سلێمانی/ سەیدسادق، كتێبخانەی گشتی سەید سادق/ گەڕەكی شەھیدان.

١١. سلێمانی/قەڵادزێ ـ قوتابخانەی پشدەر، نزیك قائیمقامیەت.




AM:11:00:26/09/2018