كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم ئەو هاوڵاتیانە ئاگاداردەکاتەوە، کە پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌كانیان له دواى 1ى ئابى 2018 ده‌رچووه بۆ رۆژى ده‌نگدان كارى پێناكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە،ئاماژەی بەوە کردووە،" ئه‌و كه‌سانه‌ى پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌كانیان له دواى 1ى ئابى ئه‌مساڵ ده‌رهێناوه بۆ رۆژى ده‌نگدان كارى پێناكرێت و ناشبێت كارمه‌ندانى كۆمسیۆن له‌كاتى جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان هیچ پێنوسێك به‌كاربهێنێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنداروەکەدا باس لەوە کراوە، له‌كاتى ناڕوونى به‌ڵگه‌نامه‌كان واباشتره ده‌نگده‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك زیاترى پێبێت بۆ دڵنیایى له ناساندنى خۆى.