پارتیو یەكێتی لەسەر پرسی پۆستی سەرۆك كۆمار رێككەوتوونو یەكێك لەكاندیدەكانیان بۆ ئەو پۆستە دەكێشنەوە.
كەناڵی "السومریە نیوز" لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی بڕیاریانداوە یەكێكیان كاندیدەكەیان بۆ سەرۆك كۆمار بكێشنەوە.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، ئەوە دوای ئەوە بووە هەردوو حیزب رێككەوتوون، كە ئەو لایەنەی كاندیدەكەی دەكێشێتەوە، پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانو چەند پۆستێكی تر وەردەگرێت.
هاوکات سەرچاوەیەکی زیک لە بەرهەم ساڵح بۆ هەمان کەناڵ رایگەیاندووە ئەو دەنگۆیانە دوورن لەراستییەوە، كە باس لەوە دەكەن، بەرهەم ساڵح لەكاندیدی سەرۆك كۆمار كشاوەتەوە.
سەرچاوەكە راشیگەیاند "بەرهەم ساڵح ئامادەیە بۆ كۆبوونەوەی رۆژی دووی مانگی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، كە لەو كۆبوونەوەیە كاندیدی سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرێت".
پارتی فوئاد حوسێنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووەو یەكێتیش بەرهەم ساڵحی كاندیدكردووە و ئەوەش کێشە بۆ هەروو لایەن دروستکردووە.