وەزارەتی كاره‌بای هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌دا پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له 20 كاتژمێر نزیك
بووه‌ته‌وه، ئاشكراشیده‌كات، بۆ مانگی داهاتوو پێدانی كاره‌با زیاتر ده‌بێت.
ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی
كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاندووە: له‌م مانگه‌دا پێدانی كاره‌با له نێوان 18 بۆ 20
كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی به موه‌لیده‌ی ئه‌هلی پڕ كراوه‌ته‌وه.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا وتوشیەتی "بۆ مانگی 10 كه
وه‌رزی گه‌رما تا راده‌یه‌ك نه‌ماوه و هاوڵاتییان كه‌متر ئامێره‌كانی فێنك كه‌ره‌وه
به‌كارده‌هێنن، پێشبینی ده‌كه‌ین له سه‌رووی 20 كاتژمێر كاره‌با بدرێته
هاوڵاتییان".
له باره‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم بە وێستگەی ڕاگەیانبووە "له
ئێستادا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له نێوان دوو هه‌زار و 600 بۆ دوو هه‌زار و
700 مێگاواتدایه".