پەرلەمانتارێكی یەكێتی زانیاری لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار ئاشكرادەكات

پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە ، دەڵێت "یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆماری لەدەستچوو".

كەمێك لەمەوبەر شوان داودی، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسینێكی كورتی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "هەر كامێك لە كاندیدەكەی یەكێتی یان كاندیدەكەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەربچێت، یەكێتی ئەو پۆستەی وەكوو لەدەستدانی كەركووك لەدەست چووە".

ئەو وتانەی شوان داودی وا لێكدەدرێتەوە كە دژی كاندیدكردنی بەرهەم ساڵحە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

 




PM:01:45:02/10/2018