پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ قاسمی سولەیمانی گەیشتە بەغدا بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و "سپی" دوایین زانیاری ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەغداوە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە،دەست "سپی میدیا" کەوتووە "قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە شاری بەغدا.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە قاسمی سولەیمانی پشتیوانی پێشنیارێکی پارتی دەکات کە شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی فوئاد حسێن و نێچیر بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باسکراوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد پێشنیاری شەوی ڕابردووی پارتی ئەوەبووە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بێت و لە بەرامبەردا دوو ساڵ پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ یەکێتی بێت.
وتیشی "بافڵ تاڵەبانی بەم پێشنیارە ڕازی بووە، بەڵام کۆسرەت ڕەسوڵ ڕەتیکردۆتەوە، لە ئێستاشدا قاسمی سولەیمانی دەیەوێت یەکێتی بەم پێشنیارە ڕازی بکات".
ئەوەش لەکاتێکدایە پارتی و یەکێتی لە ئێستادا لەسەر ئاستی باڵا لە بەغدان بەهۆی ڕێکنەکەوتنیانەوە لەسەر کاندیدێک دەیان ملیۆن دۆلار بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دەبەخشنەوە.
بەگوێرەی دەستووری عێراق، پێویستە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا، ٢٢١ کەس ئامادەبن. براوە؛ پێویستيی بە ٢١٠ دەنگ هەیە، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم، دەنگی زۆرینە سەرۆک کۆمار .
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، ٢٤ کەس خۆیان کاندیدکردووەو هەشتیان کوردن و ديارترينيان بەرھەم ساڵح و فوئاد حسێنە.
سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکە بەکراوەیی ئەھێلێتەوە، تا تەواوبونی رێژەی یاسایی. ھەربۆیە ئێستا لەھەوڵی کۆکردنەوەی ژمارەی پێویستدان لەوانەی لەدەرەوەی ھۆڵەکەدان.