پارتی: بەقەد 20 کورسی مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکەین

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێی حەجمی خۆی، مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە: ”ئێمە ناڵێین حکوومەتی نوێ بەتەنیا پێکدەھێنین، بەڵام ئەگەر یەکێتی لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێدا بەشداری پێ بکەین، ئەوا بەقەد ئەو ٢٠ کورسییەی بەدەستی ھێناوە و بەقەدەر قەبارەی خۆی بەشداری پێدەکرێت زیاتر نا".

ڕوونیشی کردووەتەوە ئەو ڕۆژانە بەسەر چوون، پارتی پشکی خۆی بە یەکێتی بدات و پێشتریش چەندان جار پارتی پشکی بە یەکێتی داوە.

دەشڵێت پارتی ٤٥ کورسیی هەیە لە کۆی ١٠٠ کورسیی پەرلەمانی کوردستان و بەقەد ئەو ڕێژەی کورسییانەش حکوومڕانی لە ھەرێمی کوردستاندا دەکات، ھەر لە سەرۆکی حکوومەتەوە تا کۆتا جومگەی حکوومڕانی لە ھەرێمی کوردستان دا.




PM:03:13:03/10/2018