ئەمشەو چوارشەممەدوو تەقینەوەی بەهێز لە خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركوك روویاندا، تا ئێستا زیانەكانی بڵاونەکراوەتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی مه‌فقودین و گەڕەکی ئه‌سه‌ری له خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك دوو ته‌قینه‌وه رویانداوه.
بە وتەی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، جۆری ته‌قینه‌وه‌كه بۆمبی موگناتیسی بووه، كه به ئۆتۆمبیله‌وه لكێنراوه، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەكانی تەقینەوەكان بڵاونەکراوەتەوە.
دوای روداوەکە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لە ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە.