عەبدولقادر ئیسماعیل، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سۆران ڕایگەیاند، لیژنەی مۆلیدە ئەھلییەکان لە قایمقامیەتی سۆران،
نرخی پێدانی ئەمپێری کارەبا بە ھاووڵاتییانی سۆران بە 41 دینار دیاری کرد و بەمەش بۆ ھەر ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگـیک 12 هەزار و 500 دینار لە ھاووڵاتییان وەردەگیرێت.
عەبدولقادر ئیسماعیل هەروەها رایگەیاند، دیاریکردنی ئەم نرخە بەپێی بڕی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان خەملێندراوە.