پارتی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكراده‌كات

پارتی دیموكراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کە دوو کەس چانسیان هەیە بۆ ئەوەی ببنە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی هەرێم.

عارف ته‌یفور، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌ كێ له‌ناو پارتی دیموكرات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كرێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ هێمن هه‌ورامی نابێت، چونكه‌ ناوبراو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌ ده‌بێت.
عارف ته‌یفور ڕاشیگەیاندووە: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كاك مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت، به‌ڵام هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه‌ جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ رابسپێردرێت".




PM:04:09:05/10/2018