قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یەکێتی ناچێتە ژێرباری خۆ سەپاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رادیۆی نەوا وتی " ناچینە ژێر باری خۆسەپاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی لەماوەی رابردو بەقەد 100 كورسی پەرلەمان حوكمی كردوە نەك 38 كورسی".
ئەو لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان تەوافقیان شکاندووە کاتێک پارتی بە كاندیدكردنی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان‌و نەگەرانەوەی بۆ لای یەكێتی.
ناوبراو لەسەر کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەی رۆژی پێنج شەممەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت دەڵێت " كاك نێچیر نه‌ده‌بو به ناوی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌م قسانه بكات، ده‌بێت سه‌رۆكی حكومه‌ت بزانێت كه حزبه‌كان بۆ ئه‌و هه‌موویان وه‌ك یه‌كن، ده‌كرا به‌ناوی جێگری سه‌رۆكی پارتی قسه بكات، به‌راستیش ئه‌و قسانه‌ی كردی ناحه‌ق بوو، حه‌ز ئه‌كه‌م بزانن كه پارتی تا ئێستا به كورسی حكومڕانی نه‌كردووه، حكومڕانی پارتی تا ئێستا له كوردستاندا 100 كورسی بووه، هیچ حزبێك له كوردستان له‌و حكومه‌ته‌ی كاك نێچیر شه‌ریك نه‌بووه، (هیچ حزبێك) به‌شداری بڕیاری سیاسی و بڕیاری ئابوری نه‌بوه”.
لە درێژەی قسەکانی، قادر عەزیز پێیوایە "یەكەمجارە پارتی لەململانێیەكی دیموكراسیدا نایباتەوە‌و پارتی وافێركراون كە هەرچی داوا بكەن بۆیان بچێتەسەر‌و یەكێتی ملكەچی داواكانیان بێت، یەکێتیش بۆیه‌كه‌مجاره به پارتی بڵێ نه‌خێر، ئێمه چیتر سازش ناكه‌ین و هه‌موو سازشه‌كانمان بۆ ئه‌وه بوو كه یه‌كڕیزی بپارێزین، كاتێك ئێوه یه‌كڕیزیتان پێشێلكرد، شتێك نامێنێت كه ئێمه خاتری بگرین و ره‌چاوی بكه‌ین”.