ڤیدیۆیەکی بەرپرسێکی پارتی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان هەرا دەنێتەوە
لە میانەی بەرنامەیەکی رووداوی ئەمڕۆ، خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن چەندجارێک ناتوانێت کورسیەکانی هەر سێ لایەنی دەرەوەی پارتی، گۆڕان و یەکێتی و نەوەی نوێ کۆبکاتەوە".
خەسرەو گۆران لەو بەرنامەیەدا بێژەرەکە هیوا جەمال چەند جارێک لێدەپرسێت" کۆی کورسیەکانی یەکێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ، هێندەی کورسیەکانی پارتی دەبێت لە پەرلەمانی ئایندەی کوردستان، بەلآم ئەو چەند جارێک ناتوانێت٢١ کورسی یەکێتی و ١٢ گۆڕان و ٨ نەوەی نوێ کۆبکاتەوە".
ئەو دیمەنەی بەرنامەکە لە تۆرە کۆمەلآیەتییەکان بۆتە بابەتی باسو چەندان هاولآتی بە شۆخیەوە رەخنە لە خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرن.
AM:11:33:08/10/2018