حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) هەڵوێستی خۆی لەسەر مانگرتنەکەی ئەمڕۆی بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پشتیوانی لە مانگرتنەکە دەکات.
دەفتەری سیاسی حدک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "وه‌ک دیاره بانگه‌وازی هاوئاهه‌نگی به‌شێک له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتیی و داخستنی دوکان و بازاڕه‌کان له رۆژی دووشه‌ممه (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) تا ڕاده‌یه‌کی باش وەڵامی ئه‌رێنیی وه‌رگرتووەتەوە و ته‌نانه‌ت به‌شێك له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی گرتووەتەوە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان به درێژایی نزیک به چل ساڵی رابردوو له هه‌موو به‌ستێنه‌کانی خه‌باتی ره‌وا به دژی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامییدا پێشه‌نگ و مه‌یداندار بوون. ناڕه‌زایه‌تیی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌رییش هه‌میشه یه‌کێک له‌و شێوازانه‌ی خه‌بات بووه که خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری ئه‌م رێژیمه‌وه به‌پێی ده‌رفه‌ت به‌کاریان بردووه."
حزبی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاندووە، مانگرتنەکەی ١٣ی ئەیلولی رابردوو دژ بە هێرشە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر قه‌ڵای دێموکڕات لە کۆیە و لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسی و مەدەنی لەو وڵاتە وه‌ك "سه‌رکه‌وتووترین ئه‌زموونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ساڵانی رابردوو"، ده‌ریخست که خه‌ڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماده‌یه له ده‌لاقه‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردستان و ماف و ئازادییه‌کانی خۆی و له رێگای ئه‌م شێوازه‌ی خه‌باته‌وه روانین و قورسایی خۆی روو به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به ته‌واوی نیشان بدات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ده‌نگدانه‌وه‌ی ئەزموونی ئەو مانگرتنە خه‌ریکه ده‌گوازرێته‌وه بۆ باقیی کۆمه‌ڵگای ئێران، ئێمه هه‌م گشتگیربوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا به شتێکی پۆزەتیڤ ده‌زانین، هه‌م هاوپێوه‌ندی و به‌شداریی خه‌ڵکی کوردستان له‌م جۆره حه‌ره‌که‌ته سه‌رتاسه‌رییانه‌دا به سروشتی و له جێگای خۆیدا ده‌بینین."
حدک دووپاتیشی کردووەتەوە، به بایه‌خێك که بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی داده‌نێت، پشتیوانی له هه‌ر جۆره هاوخه‌باتی و هەماهەنگی و پەیوەندیی بەسوودی نێوان خه‌ڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و باقی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ده‌كات.
ئەم راگەیەندراوەی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مانگرتنی گشتی دژ بە گرانیی و هەڵاوسانی بازاڕ بەڕێوەچوو.