پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بڕە پارەیەکی زۆر لەلایەن كارمه‌ندێكى پۆلیسەوە دۆزراوەتەوەو راده‌ستى به‌شى پۆلیسى كه‌لار کراوە هەرکەسێک خۆی بە خاوەنەکەی دەزانێت سه‌ردانیان بكات به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٩ی تشرینی یەکەم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "له‌نێوان كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان كارمه‌ندێكی ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل سه‌ربه به‌شی پۆلیسی كه‌لار - گه‌رمیان بڕێكى زۆر پاره‌ی له‌جۆری دراوی ئه‌مریكی و دراوی عێراقی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆخاوه‌نه‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌شی پۆلیسی كه‌لاری كردووه،
ئەوەش هاتووە، هه‌ركه‌س خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت به‌ناونیشانی ته‌واوه‌وه سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی كه‌لار بكات به‌مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی".
پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئێمه وه‌ك پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی خۆمان له‌و كارمه‌نده ده‌ست پاك و دڵسۆزه ده‌كه‌ین كه ڕووی جوانی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆش به‌تایبه‌ت پۆلیسی گه‌رمیانی پیشانداوه".