سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، ئەندامێكی ڕێكخراوی داعشی بە پێنج ساڵ و مانگێك زیندانی سزادا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، ڕایگەیاندووە "دوێنێ 9/10/2018 سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، بەپێی مادەی 156ی یاسای سزادانی عێراقی، ئەندامێكی ڕێكخراوی داعشی بە 5 ساڵ و مانگێك زیندانی سزا دا".
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "سزادراوەكە ناوی (م.ن.م) ە و تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی گوندی (تەپە)ی سەر بە شارەدێی قەرەتەپەیە و ڕۆژی 22/9/2017 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە لە گوندەكەی خۆیاندا دەستگیر كراوە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە "دواتر بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كراوە".