حکومەتی ئێران بەمەبەستی ریگریکردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی شتومه‌ك، هه‌نارده‌كردنی نزیكەی 25 جۆر كاڵای بۆ وڵاتانی دراوسێ لە نێویاندا هەرێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌كرد.
ره‌زا حوسێنی،جێگری پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، " هەناردە کردنی 25 جۆری کاڵایان قه‌ده‌غه‌كردووە، كه هه‌نارده‌كردنیان زیان به بازاڕە‌كانی ئێران ده‌گه‌یێنێت.
لەبارەی جۆری ئەو کاڵایانەی قەدەغە کراون وتی، " ئەو جۆرە کاڵایانەن کە پاڵپشتی حکومەتی ئێرانی لەسەرە، لەوانە برنج، ئارد، رۆن، سه‌وزه و میوه و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی شتومه‌كی پێداویستی رۆژانه،
ئەو بەرپرسە لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە وتی، ئێمە کە بەتایبەتی هاتووین بۆ ئێرە بۆ زیادکردنی پەیوەندیی و کاری بازرگانیمان و هەروەها هەناردەکاریمان و هاوردەکاریمانە، بەڵام بڕیاره‌كه ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنووره‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه.
لایخۆشییەوە عه‌بدولقادر عه‌بدوڵڵا، جێگری بەڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بە رووداوی وتووە: "سه‌ره‌تا ره‌نگه كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام بۆ ماوه‌ێكی كاتییە، دواتر بازرگانان رێڕه‌وی دیكه له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دۆزنه‌وه‌و هه‌مان ئه‌و كاڵایه‌ی ئێران قه‌ده‌خه‌ی كردوون هاورده‌ی ده‌كه‌ن".
لە ماوەی رابردودا و به‌هۆی هه‌نارده‌نه‌كردنی ته‌ماته له لایه‌ن ئێرانه‌وه نرخی ته‌ماته لەهه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینینوه، هەروەها ئه‌و كاڵایانه‌ی له چه‌ندرۆژی داهاتوودا له هه‌نارده‌كردن ده‌وه‌ستێن، له هه‌رێمی كوردستان نرخیان به‌رزده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژەیە لە
ئێستادا ئەو کاڵایەنەی، کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندان ته‌نها 10%ـیان بەرهەمی ناوخۆن، 45%ـی توركین، 30% لەئێرانەوە هاوردە دەکرێن و 15%ـیشی لە وڵاتانی دیكەوە دەهێندرێن.